کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارگاکانی بلووک درووستکردن لە خوزستان دادەخرێن

17:22 - 11 رێبەندان 2720

لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا سیمان لە شاری "ڕامهۆرمۆز" سەر بە خوزستان دەست ناکەوێ و خەڵک تووشی کێشه بوونە.

 بەهۆی نەبوونی سیمان چەندین کارگای بلووک درووستکردن لەو شارە داخراون و ژمارەیەکی زۆر لە کرێکارانیش بێکار بوونە.

سەرچاوە خۆجێییەکان هەناردەکردنی سیمانی کارخانەی سیمانی خوزستان بۆ دەرەوەی وڵات هۆکاری نەبوونی سیمان دەزانن.

نەبوونی سیمان لە شاری "ڕامهۆرمۆز"ی خوزستان لەحاڵێکدایە کە کارخانەی سیمانی خوزستان لە تەنیشت شاری "ڕامهۆرموز" هەڵکەوتووە.

٧٧ پیشەی بەرهەمهێنانی سیمان بەهۆی پچڕانی کارەبا دەستیان لە بەرهەمهێنانی سیمان کێشاوەتەوە.

"عەبدولڕەزا شێخان" سەرۆکی ئەنجوومەنی سێنفیی کارفەرمایانی پیشەی سیمان وتوویەتی:" لە زۆربەی پیشەکانی بەرهەمهێنانی سیمان کارەبایان پچڕاوە و ناتوانن سیمان بەرهەم بێنن".

ماوەیەکیزۆرە لە ئێراندا پیشەی بەرهەمهێنانی سیمان لەگەڵ نەبوونی" کارەبا، گاز، سووتەمەنی" بەرهەمهێنانیان بە ڕێژەیەکی چاوەڕواننەکراو دابەزیوە.