کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاریکاتۆریستێکی بۆکانی بۆ فیناڵی فێستیڤاڵی کاریکاتۆری فیلیپین بەربژێر کرا

12:42 - 4 جۆزەردان 2720

''مونیرە ئەحمەدی'' کاریکاتۆریستی بۆکانی، لە نێوان هەڵبژێردراوانی بەشداربوو بۆ فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی کارتۆن و کاریکاتۆری ''cebu'' ٢٠٢٠ لە وڵاتی فیلیپین، بۆ فیناڵ بەربژێر کرا.

لەو فێستیڤاڵەدا ١٠٠ کاریکاتۆریست لە چەندین وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان کردووە و هەر کاریکاتۆریستێک تەنیا بە یەک بەرهەمەوە دەتوانێت بەشداری بکات و بابەتی هەر کاریکاتۆریستێک لەسەر کۆرۆنا دەبێت.

''مونیرە ئەحمەدی'' خاوەن بڕوانامەی کاردانیی گرافیکە و لە بواری ئەنیمەیشێن و تەڕاحیدا چالاکە.

پێشتریش ئەو کاریکاتۆریستە کوردە لە چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی تورکیە و ڕووسیە بەشداریی کردووە و  پلەی دووهەمی لە هەر کام لەو فێستیڤاڵانەدا بەدەست هێناوە.

''ئیلیا چراغی'' و ''ستارە شاوەیسی'' دوو نیگارکێشی هەشت ساڵانی کرماشانی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، توانییان دیپلۆمی شانازی لە کێبڕکێی نێودەوڵەتیی نیگارکێشیی وڵاتی ''ڕۆمانیـ''ـدا بەدەست بێنن.