کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاریکاتۆریستێکی کورد بۆ چەندەمین جار لە کێبڕکێ نێونەتەوەییەکان سەرکەوتنی بەدست هێنا

12:08 - 29 پووشپەڕ 2720

''مونیرە ئەحمەدی'' کاریکاتۆریستی کورد، لەوحی ڕێزلێنانی کێبڕکێ نێونەتەوەییەکانی کارتۆن و کاریکاتۆری وڵاتی پۆرتوغاڵی بەدەست هێنا.

''مونیرە ئەحمەدی'' کاریکاتۆریست و کارتۆنیستی بەناوبانگی کورد لە حەوتەمین دوو ساڵانەی کێبڕکێی نێونەتەوەیی کارتۆن و کاریکاتۆری پۆرتوغاڵ وەکوو یەکێک لە خاوەن بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان لەنێوان ١٣٦٠ بەرهەم، توانی لەوحی ڕێزلێنانی ئەو کێبڕکێیە بەدەست بێنێت.

حەوتەمین دووساڵانەی کێبڕکێی نێونەتەوەیی کارتۆن و کاریکاتۆر  luis doliveira guimaraes espinhal ساڵی ٢٠٢٠ لە وڵاتی پۆرتوغاڵ بە بەشداریی ٤٨٠ هونەرمەند لە ٧٤ وڵات بەڕێوە چوو.

''مونیرە ئەحمەدی'' هەتا ئێستا توانیویەتی لە کێبڕکێ نێونەتەوییەکانی کۆرواسی، ئیسپانیا، تورکیە، ڕووسیە، ڕۆمانی، فیلیپین و بێرزیل مۆڵەتی بەشداریکردن بەدەست بێنێت و چەندین پلەی لە ئاستی نێونەتەوەیی بەدەست هێناوە.

''مونیرە ئەحمەدی'' خەڵکی بۆکانە و وەکوو تەنیا کچە کوردی کاریکاتۆریستی پارێزگای ورمێ دەناسرێت.