کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کارەساتێکی ژینگەیی لە کرماشان ڕووی دا

13:08 - 10 جۆزەردان 2720

ماسییەکانی ڕووباری "قەرەسوو" لە کرماشان بە هۆکارێکی نادیار لەنێو چوونە و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران وتوویانە، ئێستا بەدواداچوونی بۆ دەکەین هەتا هۆکارەکەی بدۆزینەوە.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردان، ماسییەکانی ڕووباری "قەرەسوو"ی کرماشان بە هۆکارێکی ناڕوون لەنێو چوون.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران وتوویانە، هۆکاری ئەو کارەساتە ژینگەییە ڕوون نییە و ئێمە بەدواداچوونی بۆ دەکەین.

ماسییەکانی ئەو ڕووبارە لە مەیدانی ئیمام "حوسێن" هەتا پردی ناسراو بە " لێو ئاو" لەنێو چوون.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن، ڕووباری "قەرەسوو" کە لە کرماشان لە "سەراوی ڕوانسەر"ەوە سەرچاوە دەگرێت، ڕێژیم هیچ هەوڵێک بۆ پاراستنی نادات.

ڕێژیمی ئێران ماوەی ١٥ ساڵە دەیهەوێت کەنارەکانی ڕووباری "قەرەسوو" بۆ پارک و فەزای سەوز دروست بکات، بەڵام ئەو پرۆژەیە کۆتایی نەهاتووە و بووەتە هۆی وشکبوونی گۆلی شاری بازیی کرماشان و لەنێوچوونی ئەو ژینگەیە.

ئەوە ڕووبارە شوێنی باڵندە کۆچەرییەکان بووە، بەڵام بەهۆی ئەو پرۆژەیەی ڕێژیم، ئەو شوێنە لەنێو چووە.

هاوکات ڕژانی فازڵاو و ئاوی پیس بۆ نێو ئەو ڕووبارە، هۆکارێکی دیکەیە کە ژینگەی ئەو ڕووبارە تێک بچێت.

ساڵی ٩٨یش بەهۆی ڕژانی فازڵاوی کارخانەیەک بۆ نێو ڕووباری قەرەسوو، ماسییەکانی ئەو ڕووبارە لەنێو چوون و هیچ لایەنێکی ڕێژیم وڵامدەر نەبوون.