کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاغەز زبڵ نییە

12:58 - 12 گەلاوێژ 2719

کوردستان میدیا: خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هاویندا و چەند مانگ پێش کرانەوەی قوتابخانەکان، بە دانانی کەمپەینگەلێکی جۆربەجۆر، لە بواری خوێندندا یارمەتی بە منداڵانی هەژار دەگەیەنن.

هەر لەم پەیوەندییەدا، کەمپەینێکی خەڵکی لە شاری مەریوان، بە هاوکاریی ناوەندی خێرخوازیی "ئومیدی کانی ‌دینار" بەڕێوەچوو کە ماوەی چوار ساڵە دەستی بە چالاکییەکانی خۆی کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە.

ئەم کەمپەینە خەڵکییە، لەژێر ناوی "کاغەز زبڵ نییە" و چەند مانگ پێش کرانەوەی قوتابخانەکان، بە کۆکردنی کاغەز و کتێبی کۆن و بەکارهێنراو و فرۆشتنیان، پارەکانیان کۆدەکەنەوە و پێداویستیی قوتابخانە بۆ منداڵانی هەژار دەکڕن، کە هەم دەستکەوتێکی ژینگەیی بەدواوە دبێت و هەم یارمەتییەکی باشە بۆ هەژاران.

ئامانج لە دانانی ئەم کەمپەینە، ناساندن و بونیاتنانی فەرهەنگی جیاکردنی زبڵ، دووبارە بەکارهێنانی کاغەز، پێشگرتن بە بڕینی دارەکان و لەنێوچوونی ژینگە، کڕینی پێداویستییەکانی خۆێندنی منداڵانی هەژار لە بەرەبەری ساڵی نوێی خوێندن و پێشگرتن بە زیادبوونی زبڵ لەنێو شاردایە.