کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کامیاران/ چالاکیی تەبلیغی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە بەرەبەری ساڵیادی تیرۆری میکۆنووس

17:53 - 18 خەرمانان 2714

کوردستان میدیا: ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کامیاران، بە بەڕێوەبردنی چالاکی تەبلیغی، تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و یادی شەهیدانی میکۆنووسیان بەرز راگرت.

به پێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ئەندامان، لایەنگرانی و رێڕەوانی رێبازی دێموکرات، شەوی ١٧ لەسەر ١٨ی خەرمانانی ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی و لە بەرەبەری بیست‌ودوویەمین ساڵیادی تیرۆری میکۆنووسدا، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوەبرد.

ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کامیاران بە نووسینی دروشم و بڵاوکردنەوە تراکتی تایبەت بە ٢٦ی خەرمانان، تیرۆریزمی دەوڵەتیی رێژیمی ئێرانیان مەحکووم کرد و یادی شەهیدانی میکۆنووس، دوکتور شەرەفکەندی و هاوڕێیانیان بەرز راگرت.

9341.jpg


شەقامی شەشی بەهمەن، دەوروبەری ساڵۆنی وەرزشیی تەختی، دەروبەری ئیدارەی تۆمارکردنی باری کەسیەتی (ثبت احوال)، دەوروبەری فەرهەنگسەرا، جادەی سنه، بەرانبەر مەدرەسەی ئیستیسنایی و شوێنە گەشتیاری و تەفریحییەکانی کامیاران ئەو شوێنانەن کە چالاکی بەرینی تەبلیغاتییان تێدا بەڕیوە چوو.