کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاناڵێکی تایبەت بە بەشی شەهیدان دامەزرا

11:35 - 28 خاکەلێوه 2720

بەشی شەهیدان سەر بە کۆمیسۆنی کۆمەڵایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، کاناڵێکی تایبەتی لەژێر ناوی "ساتێک بێدەنگی"، تایبەت بە بەشی شەهیدان دامەزراند و ئاگادارییەکی لەم پێوەندییەدا بڵاو کردەوە.

دەقی ئاگادارییەکە بەم چەشنەیە:

سەرجەم بنەماڵەی سەربەزی شەهیدان و تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی ئاگادار دەکەینەوە کە لە ئێستادا بەشی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا خاوەنی کاناڵێکی تێلێگرامی بە ناوی "ساتێک بێدەنگیـ"ـه.

 ئەو کاناڵە بەفەرمی لەلایەن بەشی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە بەڕێوە دەچێت.

هاوکات هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە، بێجگە لەوە هەر کاناڵ و پەیجێک یان گرووپێکی دیکە کە بە ناوی شەهیدانەوە چالاکی دەکات نە لە دوور و نە لە نزیک هیچ پەیوەندییەکی بە ئێمەوە نییە و لەلایەن  بەشی شەهیدانی حیزبی دێموکراتەوە ڕەسمییەتی نییە.

بۆ زانیاری و ناردنی هەر بابەتێکی پێوندیدار بە شەهیدانەوە دەتوانن پێوەندی بەو ناونیشانانەوە بگرن.

لەگەڵ ڕێزماندا

بەشی شەهیدانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

Channel: https://t.me/shehid_pdki24