کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاناڵێکی تێلێڤیزیۆنیی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەسەر ماهوارە لا برا

19:11 - 7 جۆزەردان 2720

کاناڵی تێلێڤیزیۆنیی "سەحەری ئوردوو"ی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، یەکێک لە کاناڵە گرینگەکانی ڕێژیمی ئێران لە نیمچە ویشکارۆی هیندوستان لەسەر ماهوارە لا برا.

''محەممەد حوسێن ڕەنجبەران''، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکانی دەنگ و ڕەنگی ڕێژیمی ئێران لە تویتێری خۆیدا نووسیویەتی: "تۆڕی سەحەری ئوردوو یەکێک لە گرینگترین تۆڕەکانی بەرەی میدیای بەربەرەکانێ لە نیمچە ویشکارۆی هیندوستان، لەسەر هێڵی ماهوارەی پاکست داخرا".

بەپێی قسەکانی ئەو بەرپرسەی ڕێژیم، پاش داخرانی تۆڕی "ئەلکەوسەر" لەسەر هێڵی ماهوارە، کاتژمێر ١٢ یەکێک لە گرینگترین تۆڕەکانی بواری میدیایی، بەناو "موقاومەت" داخرا.

تۆڕی "سەحەری ئوردوو"، بە مەبەستی بەڕێکردنی ئیدئۆلۆژیی ''شۆڕشی ئیسلامی" لە وڵاتانی موسڵمانی باشووری ئاسیا دامەزرابوو.