کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاناڵە تێلێگرامییەکانی سەر بە ڕێژیمی ئێران بێڕێزی بە ڕێبەرانی نەتەوەی کورد دەکەن

13:35 - 10 جۆزەردان 2721

کاناڵی تێلێگرامیی "سەڵماس خەبەرلەری" یەکێک لە کاناڵە تێلێگرامییەکانی ڕێژیمی ئێران لە پارێزگای ورمێ بێڕێزی بە "ئیسماعیل ئاغای سمکۆ" کردووە.

ئەو کاناڵە مەبەستی لەو بێڕێزییە بۆ ئەوەیە خەڵکی غەیرە کورد هەڵخڕێنێت هەتا خەڵک بێنە سەر سندووقەکانی دەنگدان.

ئەو کاناڵە وێنەیەکی "ئیسماعیل ئاغای سمکۆ"ی داناوە نووسیویەتی: ''ناوبراو ١٥٠ گوندی ورمێی تاڵان کردووە و سەدان ژن و منداڵ لە ترسی ئابڕووی خۆیان خۆکوژییان کردووە".

"سمکۆ" کاتی دەسەڵاتداریی خۆی ساڵی ١٩٢٩ لە ڕۆژنامەدا بڵاوی کردووەتەوە: "من کوردم و ژیانی خۆم تەرخان کردووە بۆ نەتەوەکەم. بەڵام بە گوێرەی ئەوەی بەر گوێم دەکەوێ ئێرانییەکان بە چەتە ناوم دەبەن و بە پرۆپاگەندەی ئەوەیکە من لە چەتەییدا دەستم هەبووە ناوم دەزڕێنن. من چەتە نیم من بەرگری لە مافی نەتەوەکەم دەکەم ئێرانییەکان هیچ نین جگە لە دز و چەوسێنەر و وڵاتی کوردستانیان تاڵان کردووە و کەڕامەتی کورد دەشکێنن".