وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنەکانی خولی یازده‌یه‌می مەجلیسی ڕێژیمی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، كاندیده‌كانی مەجلیس یه‌كده‌ست كراون و هه‌مووان هاوبیری "خامنه‌ییـ"ـن.
"مۆرگان ئۆرتێگاس"، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئامریکا لە پەیامێکی تویتێریدا نووسیویەتی، ڕەتكردنهوهی به‌لێشاوی پاڵێوراوانی خولی یازده‌یه‌می مەجلیسی ئێران به مه‌به‌ستی یه‌كده‌ستكردنی مەجلیسە.
"ئۆرتێگاس" له تویتێر وێنه‌یه‌كی له مەجلیسی ئێران داناوه و به ته‌شه‌ر له‌سه‌ری نووسیویه، فره‌چه‌شنی له مەجلیسی ئێران‌دا. به‌ڵام شه‌ش وێنه‌ی عه‌لی خامنه‌یی له ته‌نیشت یه‌ک داناوه.
ناوبراو هەروەها نووسیویەتی: "سه‌رجه‌می ئه‌و كاندیدانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن ڕێیان پێ دراوه، هاوشێوه‌ی ڕێبه‌ری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانن".
بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی، ٢ی ڕەشەمە، بەناو هه‌ڵبژاردنەکانی مەجلیسی ڕێژیمی ئێران به‌ڕێوه بچێت.
بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ١٣ هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان وەک كاندید تۆمار كردبوو، له پێداچوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می شۆرای نیگەهبان ٩ هه‌زار كه‌س ناویان ده‌رنه‌چوو.
مەجلیسی ڕێژیمی ئێران ٢٩٠ كورسی له‌خۆ ده‌گرێت و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره كه بۆ خولی یازدەهەم به‌ڕێوه ده‌چێت، زۆربه‌ی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی کوردستان و ئێران بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان کردووه.