کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانزاکانی کوردستان قازانجیان بۆ خەڵک نییە

12:12 - 12 پووشپەڕ 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" کانزاکانی کوردستان و بەتایبەت شاری بۆکان هیچ قازانجێکیان بۆ خەڵکی شاری بۆکان و ناوچەکە نییە.

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کە لە "بۆکان" بە دەیان کانزای جۆراوجۆری بەرد وەک: "تراوێرتەن، مەڕمەڕیت، گڕانیت" لە کوردستان  و بەتایبەتی "بۆکان" بوونی هەیە بەڵام بەهۆی نەبوونی کارخانەی بەردبڕی ئەو بەردانە بۆ شارەکانی "ئیسفەهان، شیراز، یەزد و کرمان" هەناردە دەکردرێن.

هەروەها ئەو بەردانە بە نرخێکی زۆر کەم لەلایەن مافیاکانی سەر بە سپای پاسداران بەو کارخانانە دەفرۆشترێن و بە بەهایەکی گرانتر دووبارە بە خەڵکی ناوچە دەفرۆشێنەوە.

قازانجی ئەو بەردانە تەنیا بۆ سپای پاسدارانی ڕێژیمە و تێکچوونی سروشتی بۆ خەڵکی ناوچەکە تێدایە.