کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانزاکانی ئێران بەتاڵان دەبرێن

13:20 - 30 بانەمەڕ 2720

لە کانزاکانی ئێران، گەندەڵیی ماڵی، هەڵاواردن و تاڵان بە ڕادەیەک زیادە کە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ناتوانن بیشارنەوە.

''حوسێن مودەڕیس خیابانی''، وەزیری کانزا و پیشە و بازرگانیی ڕێژیمی ئێران، دانی بەوەدا ناوە کە لە کانزاکانی ئێران بە ڕادەیەکی بەرچاو تاڵان و گەندەڵی دەکرێت و باس لەوەش دەکات کە زۆربەی ئەو کارانە لە ناکارامەیی و بێتوانایی بەڕێوەبەران و بەرپرسانەوە سەرچاوە دەگرێت.

ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە لە بواری سامانە سروشتی و کانزاکانەوە و ساڵانە بە سەدان میلیارد دۆلار داهاتی هەیە، بەڵام دەسەڵاتی پاوانخواز و گەندەڵی ڕێژیمی ئیسلامیی ئیران بەردەوام خەریکی تاڵان و گەندەڵییە و هیچ خێرێکی بۆ خەڵکی وڵاتەکەی نییە.