کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانوونی داکۆکیی مافی مرۆڤ داوای کردووە سەرکوتی ناڕازییانی "ئەلئەحواز" ڕاگیرێت

11:26 - 29 پووشپەڕ 2721

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕ کانوونی داکۆکیی مافی مرۆڤ سەبارەت بە توندوتیژیی ڕێژیم لەهەمبەر هاووڵاتییانی پارێزگای "ئەلئەحواز" لە نامەیەکدا داوای لە "میشێل باشلە" بەرپرسی باڵای مافی مرۆڤ لە ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە کە ئەو توندوتیژییانە ڕاگرێت.

ئەو ڕێکخراوەیه داکۆکی لە مافی مرۆڤ لەو نامەیەدا ئاماژەی بە کوژران و برینداربوونی چەندین هاووڵاتی کردووە و هەروەها نیگەرانیی خۆی بەنیسبەت بەردەوامی و خراپتربوونی دۆخەکە دەربڕیوە.

  لە ماوەی ئەو چەند ڕۆژە کە هاووڵاتییان لە ئەلئەحواز سەبارەت بە بێ‌ئاوی ناڕەزایەتییان دەربڕیوە چەند هاووڵاتیی بە دەستی هێزەکانی ڕێژیمی ئێران گیانیان لەدەست داوە.