کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانوونی پەروەردەیی منداڵانی بۆکان لەلایەن سپای پاسدارانەوە گوشاری داخرانی لەسەرە

16:58 - 4 بەفرانبار 2721

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی "کوردستان میدیا" لە شاری بۆکان فەرماندەی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ئەو شارە بە ناوی پاسدار "جەمشیدی" بە هاوکاریی "محەممەد ئەمین زادە" بەناو فەرمانداری بۆکان گوشارێکی زۆریان بۆ کانوونی پەروەردەیی منداڵان هێناوە کە دەبێ بینای ئەو بنکەیە ڕادەستی سپا بکرێت.

بەپێی زانیارییەکان کانوونی پەروەردەیی منداڵانی بۆکان لە نزیک بنکەی سەرەکیی سپای پاسدارانی ئەو شارە هەڵکەوتووە و سپای ڕێژیم بە بیانووی پاراستنی ئەمنییەتی زیاتری ئەو بنکەیە، بە گوشارهێنان دەیهەوێ ئەو کانوونە بینایەکە بەجێ بێڵێت و ڕادەستی سپای بکات.

کانوونی پەروەردەیی منداڵانی بۆکان، تەنیا بنکەیەی ئەو شارەیە کە سپای پاسدارانی ڕێژیم لە هەوڵدایە دای بخات.