کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانگاکانی بەرد لە کرماشان بوونەتە هۆی لەنێوچوونی ژینگە

12:20 - 29 رێبەندان 2721

زۆربوونی ڕادەی کانگاکانی بەرد لە پارێزگای کرماشان و ڕێژەی وەبەرهێنانی زۆری بەرد و هەڵکەوتەی زۆربەی کانگاکانی بەرد لەنێو دارستانەکاندا، مەترسی لەسەر تێکدان و لەنێوچوونی ژینگە دروست کردووە.

بەرپرسانی ئیدارەی "پیشە و کانگا" وتوویانە بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردنی کانگاکانی بەرد، چەندین ئیدارەی وەکوو ئیدارەی گشتیی سەرچاوە سرووشتییەکان، پارێزگاری لە ژینگە، وەزارەتی کشتوکاڵ دەبێ پەسندی بکەن و بێ ‌پەسندی ئەو ئیدارانە، مۆڵەتنامەی کارکردن نادرێ.

هەر چەند بەرپرسانی ئیدارەی سەرچاوە سروشتییەکان وتوویانە مۆڵەتنامەی کاری کانگاکان لە دارستانەکان نادرێ بەڵام هەر ڕۆژ چالاکیی ئەو کانگا بەردینانە لە دارستانەکاندا زیاتر پەرە دەستێنێ و تێکدانی زیاتری ژینگەی لێکەوتووەتەوە.

ساڵانە داهاتێکی زۆر لە ڕێگای دەرهێنانی کان لە کانگاکانی بەردی پارێزگای کرماشان بەدەست دێ بەڵام  ڕێژیم بەرهەمی وەدەستهاتوو ڕەوانەی شارەکانی دیکەی ئێران دەکات.