کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کانگاکانی شاری تیکاب خەسار بە ژینگە دەگەیەنن

12:07 - 26 خەزەڵوەر 2721

دانیشتووانی گوندی "ئەغولبیکـ"ـی تیکاب سەر بە پارێزگای ورمێ، بەنیسبەت دەستبەکاربوونی هەڵکۆڵینی کانگای بەردی ناوچەی "قوخوخ بولاع" و مەترسیی تێکدانی ژینگە بەهۆی ئەو کانگایەوە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

شاری "تیکاب" لە ناوچەیەکی کوێستانی لە باشووری پارێزگای ورمێ هەڵکەوتووە و بەهۆی هەبوونی دوو کانگای زێڕ و ٥٠ کانگای بەرد، سەرچاوەیەکی باشی ئابووری دێتە ئەژمار.

کەسانی سەر بە ڕێژیم خاوەنی ئەو کانگایانەن و تەنیا مەبەستیان تاڵانکردنی ئەو کانگایانەیە و هیچ گرینگییەک بە ژینگەی دەوروبەر نادەن.

لە ئێستادا بەهۆی تێکدانی لەڕادەبەدەری ژینگە و بەتاڵانبردنی پاشکەوتە سروشتییەکانی ناوچەی "قوخوخ بولاع"، دانیشووانی گوندی "ئەغولبیک" ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و داوا دەکەن بە زووترین کات ئەو کانگایە دابخرێت.