کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"کانی ئارایش" لەلایەن چالاکانی ژینگەیی و شاخەوانانی سنەوە نۆژەن کرایەوە

18:46 - 20 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەر، چالاکانی ژینگەیی و شاخەوانانی سنە دەستیان بە نۆژەنکردنەوەی "کانی ئارایش" کرد و ڕۆژی پێنجشەممە کۆتایی پێ هات.

"کانی ئارایش" لە نزیکی "خدری زیندە" لە کێوی "ئاویەر" هەڵکەوتووە و پێشتر کە هاووڵاتییان بۆ زیارەت سەردانی ئەو شەخسەیان دەکرد، ژنان کاروباری جوانکاری و شووشتنی دەست و دەموچاوی خۆیان لەو کانییە ئەنجام داوە.

"خدری زیندە" بەهۆی "کانی ئارایش" وەک شوێنێکی گەشتیاریی لێ هاتووە و پێشتر کەسانێکی زۆر سەردانیان دەکرد، پاشان بەهۆی تێکچوونی کانییەکە ئەو شوێنە دیمەنی خۆی لەدەست دابوو.

چالاکانی ژینگەیی و شاخەوانانی سنە لە هەڵمەتێکی ژینگەییدا لە ماوەی چوار ڕۆژدا "کانی ئارایشـ"ـیان نۆژەن کردەوە و ئامادەی پێشوازی لە گەشتیاران کرا.