کوردستان میدیا: کانیاوی سوره‌یا و زونگاوی بوورئالانی ماکۆ که جه‌مسه‌رێکی گرینگی گه‌شتیاریی ئه‌و شاره دێته ئه‌ژمار به هۆی نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ری، مه‌ترسیی جیدیی له‌سه‌ره.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵی گه‌یشتوو به ماڵپه‌ڕی کوردستان میدیا، کانیاوی سوره‌یا که دیمه‌نێکی جوانی دڵڕفێن و بێ‌وێنه‌ی هه‌یه و یه‌کێک له کانیاوانه‌یه که ئاوی خواردنه‌وه‌ی زینده‌وه‌ران و گیاندارانی ناوچه‌ی ماکۆ دابین ده‌کات، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئاودێریی شارستانی ماکۆوه و له گه‌ڵاله‌یه‌کی ناکارناسانه‌دا، ئاوی چه‌ند گوند و به‌تایبه‌ت پاساگا نیزامییه‌کانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی تێدا دابین ده‌کرێت.
کانیاوی سوره‌یا، یه‌کێک له جوان‌ترین و بێ‌وێنه‌ترین دیمه‌نی شاری ماکۆیه که له هێڵی سه‌ر سنوور هه‌ڵکه‌وتووه، به هۆی نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ریی دروست و نه‌بووی لێهاتوویی، مه‌ترسیی له ناوچوون هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌کات.
زونگاوی بوور ئالانی ماکۆ یه‌کێک له زونگاوه گرینگه‌کانی ئێرانه که به هۆی نه‌بوونی به‌ڕێوه‌به‌ریی دروست و هه‌روه‌ها ته‌رخان نه‌کردنی بوودجه‌ی تایبه‌ت له‌مه‌ڕ پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخی ئه‌و زونگاوه، مه‌ترسیی ته‌فروتوونا بوونی له‌سه‌ره.
له سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هاره‌وه هه‌تا ئیستا باڵنده‌ی کۆچه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه وه‌کوو مراوی، فلامینگوو و دورنا که‌ڵکی لێوه‌ر ده‌گرن که له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ک راوچیی به‌رژه‌وه‌ندخواز که‌وتوونه‌ته به‌ر په‌لامار و هه‌تا ئێستا ده‌یان باڵنده‌ی ئه‌و زونگاوه‌یان کوشتووه، یان گرتوویان و له بازاره‌کانی شاری ورمێ و ته‌نانه‌ت له وڵاتانی وه‌کوو تورکیه و ئازه‌ربایجان به فرۆشیان ده‌گه‌یه‌نن.
خه‌ڵکی ناوچه هۆکاری راو کردنی ئازادی ئه‌و باڵندانه بۆ به‌رتیل وه‌رگرتنی پاسگاکانی ناوچه ده‌زانن که به‌ناو پارێزگاری له‌و زونگاوانه ده‌که‌ن.