بە دوای تێپەڕینی ماوی چوار ساڵ لە لافاوی ساڵی ١٣٩٨ لە شاری "کوهدەشتـ"ـی پارێزگای لوڕستان، شوێنەکانی وەک پرد، ڕێگاوبان و بینا خراپبووەکان هەتا ئێستا هیج کارێکی ئەوتۆیان لەسەر ئەنجام نەدراوە و وەک خۆیان ماونەتەوە.
شاری کوهدەشت خزمەتگوزارییەکی ئەوتۆی لێ نەکراوە. بە جۆرێک کە هاووڵاتییان لە ساڵی ٩٨ لە کاتی لافاودا لەگەڵ کەمیی هێزی کار و کەرەستە یەدەکییەکان لەو دۆخە قەیراناوییەدا بەرەوڕوو بوون.
سەرەڕای ئەوەیکە بەشی ناوەندیی کوهدەشت لە زۆربەی شارەکانی دیکەی پارێزگا پانتایی زۆرترە، هیچ ئیمکاناتێکی لە بواری کەرەستە یەدەکییەکانەوە نییە و سەرەڕای داواکاریی هاووڵاتییان، هیچ هەوڵێک بۆ دابینکردنی کەمیی ئیمکاناتی ئەو شارە ئەنجام نەدراوە.