کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاولکردنی دارستانەکان لە کوردستان بەردەوامە

12:12 - 16 رەشەمه 2720

دارستانەکانی پشت گوندی "بێزیلێ" سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن کەسانی هەلپەرستەوە بڕدراون و کارگەی ڕەژیسازییان لەنێو دارستانەکاندا دروست کردەووە.

لەو شوێنەی کە کارگەی ڕەژیسازی دانراوە تەنانەت داری تەڕ بڕدراوە و کراوە بە ڕەژی.

هاووڵاتییان داوایان کردووە کە بە هاوکاریی کەسانی ژینگەدۆست پێش بە کاولکاریی دارستانەکان بگیردرێت.

هاوکات خەڵک دەڵێن، کەسانێک کە لەنێو ڕێژیمدا دەستڕۆیشتوون زەوی و دارستانەکان کە مڵکی گشتیی خەڵکن داگیر دەکەن.

بڕین و سووتاندنی دارستانەکان لە کوردستان لەلایەن ڕێژیمەوە بە شێوەیەکی سیستماتیک کاری بۆ دەکرێت.