کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاولکردنی دارستانەکانی مەریوان لەلایەن دوژمنانی کوردستانەوە بەردەوامە

11:27 - 25 رەشەمه 2719

نەیارانی ژینگە بەردەوامن لە لەنێوبردنی دارستان و لێڕەوارەکان لە مەریواندا و لە هەموو دۆخێکدا هێرش دەکەنە سەر ژینگەی ئەو ناوچانە و ئەمجارەش بەشێکی تر لە دارستانەکانی مەریوانیان بڕیوە.

جارێکی دیکە نەیارانی ژینگە، هێرشیان کردووەتە سەر سروشتی مەریوان و دەستیان کردووە بە بڕینی دار و لێڕەوارەکانی گوندی "وەیسە".

دارەکانی دارستانەکانی ئەو گوندە لە جۆری "بەڕوو"ن و لەنێوبردنی ئەو دارانە دەبێتە هۆی خەسارێکی قەرەبوونەکراو کە خاک و سروشتی ئەو ناوچانە لە بواری شۆرانەوەی خاک و نەمانی لێڕەوار و زۆر بواری دیکەوە دەخاتە مەترسییەوە.

ماوەی چەند ساڵە کەسانی بەرژەوەندیخواز بە مەبەستی کەڵکی تاکەکەسی و زۆربەی کاتیش بە پشتیوانیی ڕێژیم، دەستیان کردووە بە لەنێوبردنی ژینگەی کوردستان و ئەم کارەش بە شێوازی جیاواز دەبەنە پێشەوە، هەر لە بڕینەوەی دارەکان و لەنێوبردنی لەوەڕگەکانەوە بگرە تا سووتاندن و قڕکردنی ژینگە.