
ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک "بایزید محەممەدپوور" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست خەڵکی "شنۆ" لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو برای دوو شەهید بە ناوەکانی شەهیدان "قاسم و عوومەر محەممەدپوور"ە.
کاک "بایزید" بەهۆی ئەوەیکە برای دوو شەهید بوو چەندین جار لەلایەن ڕێژیمی ئێرانەوە تووشی ئازار و ئەزیەت بووەتەوە.
نابراو هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێگا و ڕێبازی شەهیدان مایەوە.
تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.