کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "جەعفەر حەبیبی" ئەندامی حیزبی دێموکرات لە "مێراو" کۆچی دوایی کرد

17:52 - 28 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەر کاک "جەعفەر حەبیبی" ئەندامی حیزبی دێموکرات خەڵکی گوندی "مێراو" سەر بە شاری سنە لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشیی شێرپەنجە بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "جەعفەر" کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزب دۆست بوو و ماڵەکەی جێگای شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە بوو.

ناوبراو بە ئاواتی هەڵاتنی خۆری ڕزگاریی نیشتمانەکەی بوو و هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

تەرمی کاک "جەعفەر" لە زێدەکەی گوندی "مێراو" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.