
ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناو بە ناوی کاک "حوسێن حەسەن خانیی کامووس" کوڕی "ئەحمەد" و خەڵکی شنۆ، بەهۆی جەڵتەوە لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک "حوسێن" پێشتر پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و بە "حوسێن ئارپیجی" ناو و ناوبانگی دەرکردبوو. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ئەو کەسایەتییە حیزبدۆستە دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.