کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "حوسێن فەرزامی" کەسایەتیی خۆشناوی خەڵکی سنە کۆچی دوایی کرد

10:44 - 5 سەرماوەز 2720

ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاسایەتییەکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بە ناوی کاک "حوسێن فەرزامی" خەڵکی سنە، بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە گەل و نیشتمانەکەی کرد.

کاک "حوسێن" خاوەن بنەماڵەیەکی حیزبدۆست و نیشتمانپەروەر بووە. برایەکی ناوبراو بە ناوی کاک "حەسەن فەرزامی" شەهیدی حیزبی دێموکراتە و گیانی خۆی پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کردووە، هەروەها برایەکی دیکەی بە ناوی دوکتور "جەماڵ فەرزامی" کادری دەرمانیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە.

تەرمی کاک "حوسێن" لە شاری سنە بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانیت.