کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "حەمەکەریم قادری" کۆچی دوایی کرد

10:24 - 8 رەزبەر 2720

کاک "حەمەکەریم قادری" کوڕی "ئیبراهیم" خەڵکی گوندی "دۆڵاو" سەر بە سنە، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو ڕێکەوتی ٨ی بانەمەڕی ١٣٣٨ لەدایک بووە و ڕێکەوتی ٥ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دوایی کرد.

کاک "حەمەکەریم" برای شەهید "حەمەڕەزا قادریـ"ـیە کە لە ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی و لە کاتێکدا براکەی شەهید دەبێت، بڕیار دەدات درێژەدەری ڕێگای براکەی بێت، بۆیە لە ساڵی ١٣٦٢دا پەیوەست بە هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە بوو.

ئەو تێکۆشەرە پاش ماوەی چوار ساڵ پێشمەرگایەتی بەهۆی دەسکورتیی بنەماڵەکەیەوە گەڕایەوە نێوخۆ هەتا بتوانێت یارمەتیدەری بنەماڵەکەی بێت.

کاک "حەمەکەریم" کەسێکی خۆشناو و نیشتمانپەروەر بوو و هەتا دواساتەکانی ژیانیشی وەفادار بە ڕێبازی براکەی مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.