کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "خەبات بایەزیدی ئازەر" ئەندامی حیزبی دێموکرات لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

08:53 - 25 بەفرانبار 2720

ڕێکەوتی ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە ناوی کاک "خەبات بایەزیدی ئازەر"، خەڵکی گوندی "لەجـ"ـی ناوچەی شاروێرانی مەهاباد، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "خەبات"، کوڕی کاک "مستەفا" و خاتوو "هاجەر"، لەدایکبووی ٤ی سەرماوەزی ١٣٦٥ی هەتاوییە.

ناوبراو بەهۆی هەستی نیشتمانپەروەرییەوە، پەیوەست بووە بە ڕیزی ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە نێوخۆی وڵات و بۆ بەڕێوەبردنی هەر پێئەسپێردراوێکی حیزبی ئامادە بووە.

ئەو ئەندامە چالاک و دڵسۆزە هەتا سەر بە ئارمانی شەهیدانی حیزب وەفادار مایەوە. تەرمی کاک "خەبات" لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.