کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "سابیر مەولانیا" پێشمەرگەی دێرینی خەڵکی "سەردەشت" کۆچی دوایی کرد

10:28 - 18 سەرماوەز 2720

ڕێکەوتی ١٧ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "سابیر مەولا‌نیا" پیشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی شاری سەردەشت ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "سابیر" دوای پەیوەستبوونی بە حیزبی دێموکرات، وەکوو "سەرپەل" چالاکانە خەباتی کردووە. ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا و چاونەترس بووە و لە زۆربەی شەڕەکانی ناوچەی سەردەشت بەشداریی کردووە. ناوبراو لە شەڕێکدا بەهۆی برینداربوونی، دەستێکی پێکراوە و کەمئەندام بووە.

ئەو پێشمەرگە دێرینە لە ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی بە هۆکاری تایبەت، لەسەر ئیزنی حیزبی دێموکرات گەڕایەو نێوخۆی وڵات. ناوبراو لە نێوخۆی وڵاتیش کەسێکی دڵسۆز، حیزبی، ڕیش سپیی گوندەکەیان و جێگای ڕێزی خەڵک بووە و هەتا دواساتەکانی ژیانی لەسەر ڕێبازی شەهیدان پێداگر بووە.

تەرمی کاک "سابیر" لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.