ناسر ساڵحی ئەسڵ
٢٢ ساڵ له‌وه پێش و ڕاست له ساڵوه‌گه‌ڕی ١٠ ساڵه‌ی تێرۆرکرانی ڕێبه‌ری ناوداری نه‌ته‌وه‌ی کورد و سکرتێری گشتیی ئه‌وکاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، شه‌هید دوکتور عەبدولڕه‌حمان قاسملوو، مۆته‌که‌ی مه‌رگ یه‌کێک له باشترین، هه‌ڵکه‌وتووترین و شازترین قوتابیی قوتابخانه‌ی هزری قاسملووی لێ ستاندین. شه‌وی ٢٤ی پووشپه‌ڕی ١٣٧٨ی هه‌تاوی، له یه‌کێک له نه‌خۆشخانه‌کانی شاری به‌غدا، کاک سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی، کادری ڕێبه‌ری و ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزبی دێموکرات، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌کی چاره‌نه‌هاتوو، ماڵاوایی هه‌میشه‌یی له ڕێبوارانی ڕێگا و ڕێبازی قوتابخانه‌ی هزری دوکتور قاسملوو و هاوڕێیان و هاوسه‌نگه‌رانی کرد.
نه‌مر کاک سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی کادرێکی ڕووناکبیر، تێکۆشه‌ر و خه‌باتگێڕێکی ماندوویینهناسی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بوو. له ماوه‌ی ٢٠ ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی پێشمه‌رگایه‌تیدا زۆر ئه‌رکی گرینگی گرته ئه‌ستۆ و به لێوهشاوەییەوە به‌ڕێوه‌ی بردن. کاک سه‌لام به پشتبه‌ستن به توانا و لێهاتوویی خۆی هه‌موو پله‌کانی به‌رپرسایه‌تیی حیزبیی یه‌ک له دوای یه‌ک، تا ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی به سه‌رکه‌وتنه‌وه بڕی. سه‌ید سه‌لام عه‌زیزی مرۆڤێکی به‌توانا و به باوه‌ڕ و به ئه‌خلاق و له مه‌یدانی خه‌باتی به کرده‌وه‌دا مرۆڤێکی ڕاستگۆ و دروستکار بوو. لایه‌نگریی له حه‌ق و دادپه‌روه‌ری له کۆمه‌ڵگادا ده‌کرد. له کار و کرده‌وه و ههڵویستگرتندا، مودیرێکی به‌توانا و مرۆڤێکی پڕکار بوو و ماندوویی نه‌ده‌ناسی و هه‌موو کات و وه‌ختی خۆی بۆ جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه حیزبییه‌کان ته‌رخان کردبوو. شۆڕشگیڕێکی به ته‌واو مانا، سیمای دێموکراتێکی واقیعی له ڕێبازی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کوڕی ڕۆژی ته‌نگانه و یاری وه‌فادار و واقیعی له ڕێبازی دوکتور قاسملووی ڕێبه‌ردا بوو.
ئولگووی کرداریی ڕێبه‌ریی کاک سه‌لام، مامۆستای دێموکراسی دوکتور قاسملوو بوو. پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی له‌سه‌ر بناغه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی و مه‌یل و ئارەزووی خه‌ڵک داڕشت و ڕێزی له ویست و داخوازییه‌کانی خه‌ڵک و ئه‌ندامانی حیزبی دێموکرات ده‌گرت. کادر و پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی خۆش ده‌ویست و باوه‌ڕی قووڵی به دێموکراسی و مافی چاره‌نووسی نه‌ته‌وه‌ی کورد هه‌بوو. هه‌میشه و له هه‌ر ده‌رفه‌ت و کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا دیفاعی له ویسته ڕه‌واکانی نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌کرد. ئه‌و ڕێبه‌ره شازه‌ی حیزبه‌که‌مان، له کۆڕ و کۆمه‌ڵه نیونهتهوهییهکاندا دیپلۆمات و سیمایه‌کی ناسراوی حیزبه‌که‌مان بوو. هه‌روه‌ها شه‌هید کاک سه‌لام عه‌زیزی، لەسه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو که نه‌ته‌وه‌ی کورد بۆی هه‌یه له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکدا شێوه‌ی خه‌باتی خۆی دیاری بکات. له‌سه‌ر ناسینی دروستی هه‌لومه‌رج و ده‌رفه‌ته‌کان و هه‌ڵسه‌نگاندنیان و له په‌نای ئه‌وه‌ش ده‌ستنیشانکردنی شێوه‌ی خه‌باتی گونجاو له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌لومه‌رجانه له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا پێداگریی ده‌کرد که له چ هه‌لومه‌رجێکدا چ شێوه خه‌باتێک شوێندانه‌رتر و به‌رهه‌می زیاتری بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد به‌گشتی لێده‌که‌وێته‌وه.
ئه‌خلاق و ڕه‌فتاری شۆڕشگێڕانه‌ی کاک سه‌لام له کار و بهرپرسایهتیدا سه‌رمه‌شقی هاوڕێکانی بوو. له کاته هه‌ستیاره‌کاندا پشت و په‌نای سیاسه‌ته‌کانی حیزب و به‌تایبه‌ت پشتیوانی ڕاست و دروستی سیاسه‌ته‌کانی ڕێبه‌رانی شه‌هید دوکتور قاسملووی نه‌مر و کاک دوکتور سه‌عیدی ڕێبه‌ر بوو. که‌سێکی به هه‌ڵوێست و ڕووخسارێکی سیمای دێموکرات بوو. له به‌رانبه‌ر که‌سانی هه‌لپه‌رست، خاوه‌ن هه‌ڵویست بوو.
کاک سه‌لام ڕووخسارێکی ناسراوی حیزب و بزووتنه‌وه‌ی میللی – دێموکراتیکی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بوو. لێهاتوویی، زیره‌کی و خاکه‌ڕایی بوون، له‌خۆبردوویی، ڕۆک وێژی و سه‌داقه‌ت و ڕاستگۆیی و باوه‌ڕ به‌خۆبوون خاڵی به‌رچاوی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی کاک سه‌لام عه‌زیزی بوون. يئهو تایبه‌تمه‌ندییانه و پشتبه‌ستن به ئیراده‌ی خۆی له ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب و بزووتنه‌وه‌ی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وی کورد له کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا وه‌ک ڕێبه‌رێکی لێهاتوو و شایسته جێ په‌نجه‌ی له سیاسه‌تگوزاریی حیزبی دێموکرات‌دا دیار بووه و وه‌ک لاپه‌ڕه‌یه‌کی زێڕین له مێژووی خه‌باتی سیاسی و نیزامیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران‌دا بۆ هه‌میشه ده‌مێنێته‌وه.
ناوەڕۆکی ئەم بابەتە را و تێبینیی نووسەرە و ماڵپەڕی کوردستان میدیا لێی بەرپرسیار نییە.