کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "سوڵتان بادفڕ" ئەندامی حیزبی دێموکرات لە پیرانشار کۆچی دوایی کرد

12:24 - 17 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ١٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک "سوڵتان بادفڕ" خەڵکی پیرانشار بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو لە نێوخۆی وڵات وەکوو ئەندامێکی دڵسۆز و هەڵسووڕی حیزبی دێموکرات، ئەرکە پێسپێردراوەکانی چالاکانە بەڕێوە بردووە. لە ساڵەکانی ٩٥ــ٩٤ی هەتاویدا، لە پەیوەندی لەگەڵ چوونەوەی تێمێکی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بۆ نێوخۆ دەسبەسەر کراوە و ٥ ساڵ حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندراوە کە دواتر وەبەر لێخۆشبوون کەوتووە و لە ٥ ساڵ زیندانییەکەی ٢ ساڵ وەکوو زیندانیی سیاسی لە زینداندا بووە.

تەرمی کاک "سوڵتان" لە پیرانشار بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.