ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٧ی خەزەڵوەر کاک "شێرزاد مەهدی زادە" پێشمەرگەی دێرین، کوڕی کاک "محەممەدخان مەهدی زادە" خەڵکی گوندی "پاڵنگان" سەر بە شاری کامیاران بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ناوبراو لە کاتی پێشمەرگایەتیدا بەو پەڕی هەست و سۆزەوە ئەرکی حیزبی بەڕێوە بردووە.
کاک "شێرزاد" هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.
تەرمی ناوبراو لە گوندی "پاڵنگان" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.