کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "عەتا عەباسی" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:17 - 17 خەزەڵوەر 2720

کاک "عەتا عەباسی" ناسراو بە "عەتا کڵهور" لە ڕێکەوتی ١ی خەرمانانی ١٣٣٢ی هەتاوی لەدایک بووە. ناوبراو خەڵکی گوندی "کووچەتەڵا"ی شاری سەقزە.

کاک "عەتا" لە سەردەمی شۆڕشی گەلانی ئێران پەیوەست بووە بە ڕێزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و لە کۆمیتە شارستانی هەوشار سازمان درا. لە ماوەی ژیانی پێشمەرگایەتییدا ئەرکە حیزبییەکانی دڵسۆزانە بەڕێوە بردووە و بۆ گەل و نیشتمانەکەی چالاکانە خەباتی کردووە.

ناوبراو هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە و دەرەنجام لە تەمەنی ٦٧ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "عەتا" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.