کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "کاکی عەزیز مەقسوودی" کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەری خەڵکی کرماشان کۆچی دوایی کرد

12:38 - 7 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر بە ناوی "کاکی عەزیز مەقسوودی"، کوڕی "بابا گەورە مەقسوودی" و خەڵکی کرماشان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو کەسایەتیی خۆشناوی گوندی "قوشچی واشی" و ناوچەکانی "بێوەنیج"، "گۆران" و "قەڵخانی" بووە. کاک "کاکی عەزیز" کەسێکی کۆمەڵایەتی و جێگای متمانەی پەیڕەوانی ئایینی یاری بووە و لە چارەسەرکردنی کێشە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕۆڵێکی کارای گێڕاوە.

برایەکی کاک "کاکی عەزیز" بە ناوی "کاکی حەسەن مەقسوودی" پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات بووە و گیانی خۆی لە ڕێگای ڕزگاریی کوردستاندا فیدا کردووە. تەرمی ئەو کەسایەتییە لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "کاکی عەزیز مەقسوودی" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.