کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "عەلی قازی" ماڵاوایی لە ژیان کرد

12:04 - 19 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی کاک "عەلی قازی" کوڕی شەهید "پێشەوا" قازی محەممەد سەرکۆماری کوردستان لە تەمەنی ٨٩ساڵیدا لە شاری "بۆنـ"ـی وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد.

ناوبراو تاقانە کوڕی پێشەوا قازی محەممەد سەرکۆماری کوردستان بووە.

"عەلی قازی" لە کاتی تێکچوونی کۆماری کوردستاندا تەمەنی ١٣ ساڵ بووە و چەند ساڵ دوای تێکچوونی کۆمار و لە سێدارەدرانی پێشەوا قازی محەممەد ڕوو کردووەتە وڵاتانی دەرەوە و لە وڵاتی ئاڵمان نیشتەجێ بووە.

ناوبراو لە دنیای سیاسەتیشدا بووە و نزیکایەتی و دۆستایەتی لەگەڵ زۆربەی ڕێبەرانی بزاڤی ڕزگاریخوازی کورددا هەبووە و ماوەیەک سەرۆکی "پارتی ئازادیی کوردستان" بووە.

لە ساڵانی ڕابردوودا "عەلی قازی" بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە ڕووی کردە وڵاتی ئاڵمان و بەردەوام خەریکی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی بوو.

خوالێخۆشبوو کاک "عەلی قازی" ساڵی ١٣١٢ی هەتاوی لە شاری مەهاباد لەدایک بووە. لە شاری مەهاباد و تاران خوێندوویەتی و دواتر ڕووی کردووەتە وڵاتی ئاڵمان و تا کۆتایی ژیانی لەوێ ماوەتەوە.

بەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی پووشپەڕ نابراو کۆچی داویی کرد.

بەو بۆنەوە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە خزم و کەسوکاری  خوالێخۆشبوو و بنەماڵەی "قازی" دەکات.