ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی خەزەڵوەر کەسایەتییەکی نیشتمانپەروەر و خۆشناوی ناوچەی پیرانشار کاک "عەلی مەعڕووفی" کوڕی کاک "محەممەد مەعڕووفی" خەڵکی گوندی "گەزگەسک" بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک "عەلی" کەسێکی دڵسۆز و حیزب خۆشەویست بوو و ماڵەکەی وەک شوێنێکی جێی متمانە و حەسانەوەی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووه.
ناوبراو چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیم دەسبەسەر و ئازار و ئەشکەنجە درابوو.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزب و بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان مایەوە.
تەرمی کاک "عەلی" لە گوندی "گەزگەسک" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوخەمیان دەزانێت.