کاک "عەلی کەریمی" ئەندامی حیزبی دێموکرات خەڵکی گوندی "ئەوێهەنگ" سەر بە شاری "سنه" بەهۆی نەخۆشی لە تەمەنی ٨٥ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک "عەلی" دوای شۆڕشی گەلانی ئێران و ڕاگەیاندنی خەباتی ئاشکرای حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پەیوەست بە ڕیزی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستانەوە بووە.
ناوبراو ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی لەسەر ئیزنی حیزب گەڕاوەتەوە نێوخۆ و لەوێ وەک ئەندامێکی نهێنی دەستی بە کار و چالاکیی حیزبی کرد.
کاک "عەلی" بەهۆی کار و چالاکییەکانی ساڵی ٦٤ لەلایەن هێزەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر دەکرێت و بە توندترین شێوە ئەشکەنجە دراوە.
ناوبراو هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی حیزب و گەلەکەی مایەوە.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.