کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "محەممەد خەندانی" پێشمەرگەی دێرین لە بۆکان کۆچی دوایی کرد

12:23 - 23 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی خەزەڵوەر، کاک "محەممەد خەندانی" پێشمەرگەی دێرین بەهۆی نەخۆشییەوە لە شاری بۆکان ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "محەممەد" ساڵی ١٣٠٩ی هەتاوی لە گوندی "سنجاق" لەدایک بووە و لە ساڵی ١٣٣٥ی هەتاویدا پەیوەندیی بە حیزبی دێموکراتەوە گرتووە.

ناوبراو لە شۆڕشی ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧دا بەشداریی کردووە و چەندین جار لە سەردەمی دەسەڵاتی پاشایەتی و ڕێژیمی ئێراندا خراوەتە زیندان و ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

کاک "محەممەد" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە زێدەکەی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.