کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "محەممەد ڕەسووڵ عەزیزی" کەسایەتیی خۆشناو لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد

13:29 - 11 بانەمەڕ 2721

 ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی بانەمەڕی ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک "محەممەد ڕەسووڵ عەزیزی"، کەسایەتیی نیشتمانپەروەر و براگەورەی تیکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات، کاک "ھەمزە عەزیزی"، ناسراو بە "هەمزەی خانمی"و خەڵکی گوندی "گوێک تەپە" سەر بە شاری مەھاباد، بەھۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٥ ساڵیدا، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو، کەسایەتیی دیار، نیشتمانپەروەر، خۆشەویست و جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەکە بوو.

کاک "محەممەد ڕەسووڵ"، زۆر جار کەوتووەتە ژێر چاوەدێری و گوشاری هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیم و ئازار و ئەشکەنجە دراوە، بەڵام هیچ کات دوژمن نەیتوانی لە حیزبدۆستیی کاک "محەممەد ڕەسووڵ" کەم بکاتەوە و ناوبراو هەتا کۆتایی ژیانی بە ڕێگا و ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار مایەوە.

تەرمی ئەو کەسایەتییە خۆشناوە، لە زێدی خۆی بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردار.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێڕان، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "محەممەد ڕەسووڵ" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.