کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "محەممەد ئەحمەدنژاد" پێشمەرگەی دێرینی خەڵکی پیرانشار کۆچی دوایی کرد

17:30 - 17 سەرماوەز 2720

ڕێکەوتی ١٦ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "محەممەد ئەحمەدنژاد" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات و خەڵکی پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "محەممەد" ناسراو بە "خاڵە حەمە" ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و لە لکی ٣ی هێزی "ئاوارە" سازمان دراوە و وەکوو پێشمەرگەیەکی ئازا و بەجەرگ ئەرکە حیزبییەکانی چالاکانە بەڕێوە بردووە.

ناوبراو لەنێو پێشمەرگە و هەروەها خەڵکانی ناوچەی پیرانشار، کەسێکی خۆشناو و جێگای ڕێز بووە. ئەو پێشمەرگە دێرینە لە چەند شەڕی وەک: "شەڕی ڕێگای پیرانشار ــ سەردەشت، شەڕی گوندەکانی قەڵاتی موتاوی، جەڕان، سێگرتکان و پردی قەڵاتێ" بەشداریی چالاکانەی هەبووە.

تەرمی کاک "محەممەد" لە پیرانشار بە خاکی پیرۆزی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.