کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "محەممەد ئەمین ساڵحی" ئەندامی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

10:05 - 4 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، ئەندامێکی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "محەممەد ئەمین ساڵحی"، خەڵکی گوندی "دەربەند"ی ناوچەی دۆڵی ورمێ، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٥٧ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو وەکوو تەشکیلاتی نهێنیی حیزب ئەرکە پێ سپێردراوەکانی تێکۆشەرانە جێبەجێ دەکرد. ئەو ئەندامە دڵسۆزە بەهۆی کار و چالاکییە حیزبییەکانی، لەلایەن ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر و ماوەیەک لە زینداندا لە ژێر ئازار و ئەشکەنجەی تونددا بووە.

باوکی کاک "محەممەد ئەمین" لەلایەن سپای پاسدارانی ڕێژیمەوە شەهید کراوە. کاک "محەممەد ئەمین" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان وەفادار مایەوە. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "محەممەد ئەمین" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.