کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "محەممەد ئەمین پوور ئەحمەد" پێشمەرگەیەکی دێرینی کوردستان کۆچی دوایی کرد

13:01 - 18 خاکەلێوه 2721

ڕێکەوتی ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ هەتاوی، کاک "محەممەد ئەمین پور ئەحمەد" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و خەڵکی پیرانشار لە تەمەنی ٥٥ ساڵیدا بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "محەممەد ئەمین" ساڵی ٥٩ی هەتاوی پەیوەست بە ڕێزەکانی حیزبی دێموکرات ببوو و هەتا ساڵی ٦٣ بۆ ماوەی ٤ ساڵ خەریک بە چالاکی و تیکۆشان بووە.

کاک "محەممەد ئەمین" لە ماوەی پێشمەرگایەتیدا کەسێکی چالاک و بوێر بووە، بە جۆرێک کە لە مەیدانی شەڕدا تۆپی کردووەتەوە و بەستوویەتیەوە، هەر بۆیە ناوی ئەو تۆپەیان نابوو تۆپی کاک "محەممەد ئەمین".

کاک "محەممەد ئەمین" وەسیەتی کردبوو دوای مردنی لە گۆڕستانی "بایز بەگ" کە گۆڕستانی گوندەکانی "گەزگەسک، دێڵزێ و قەڵاتەڕەشـ"ـە بە خاک بسپێردرێت، چوونکه چەند هاوڕێی شەهیدی لەو گۆڕستانەدا بە خاک ئەسپێردراون.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.