کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "محەممەدعەلی ڕەمەزانی" باوکی شەهید "جاسم ڕەمەزانی" لە ورمێ کۆچی دوایی کرد

17:57 - 30 خەزەڵوەر 2720

ڕێکەوتی ٢٩ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "محەممەدعەلی ڕەمەزانی" باوکی شەهید "جاسم ڕەمەزانی"، خەڵکی گوندی "نەناس" سەر بە ناوچەی دزەی دۆڵ لە ورمێ ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "محەممەدعەلی" پیاوێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە و هەردەم شانازیی دەکرد کە جگەرگۆشەیەکی گیانی خۆی، پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کردووە.

شەهید "جاسم ڕەمەزانی" ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە گوندی "نەناس" لەدایک بووە.

دوای هێرشی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بۆ بەرگریکردن لە گەل و نیشتمانەکەی چەکی پیرۆزی پێشمەرگایەتیی لە شان کردووە.

دەرەنجام شەهید "جاسم" لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ١٣٦٢ی هەتاوی، لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی ئێران، لە شوێنێک بە ناوی "هۆملـ" ـی سەردەشت تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتان بوو. گڵکۆی ناوبراو لە "دوولکانـ"ـدایە.

کاک "محەممەدعەلی" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە. تەرمی نابراو لە گوندی "نەناس" بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "محەممەدعەلی" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.