کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "محەممەدئەمین محەممەدئەمینی" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

11:54 - 4 رەشەمه 2720

ڕێکەوتی ٣ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "محەممەدئەمین محەممەدئەمینی"، ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، خەڵکی گوندی "زێوه" و دانیشتووی پیرانشار، ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "محەممەدئەمین"، ناسراو بە "خاڵە‌مینە"، لە دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ‌گەلانی ئێران بووتە پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لە هێزی "ئاوارە" سازمان دراوە و بۆ ماوەی دوو ساڵ پێشمەرگە بووە.

لە ئاکامی خەبات و شۆڕشدا ئاوارەی کوردستانی باشوور بووە و لە کۆمەڵگای "سێبران" نێشتەجی بووە. ساڵی‌١٣٦٠ی هەتاوی، گەڕاوەتەوە نێوخۆی وڵات و دواتر وەک ئەندامێکی دڵسۆز درێژە بە کار و چالاکی دەدات.

ناوبراو، لەلایەن ڕێژیمەوە دایم لەژێر چاوەدێری بووە، بۆیە ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی، لەلایەن ئێدارەی ئێتلاعاتی پیرانشارەوە گیرا و بۆ ماوەی سێ مانگ زیندانی کرا بەڵام خاڵەمینە هەمیشە بە ڕێبازەکەی وەفادار مایەوە.

تەرمی کاک "محەممەدئەمین" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکدا بە خاک ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.