چەند ڕۆژی لەمەوپێش کاک "مۆزەفەر ئاڵتوونی" کوڕی "عەلیئەکبەر و عایشە" لەدایکبووی ساڵی ١٣٢٧ی هەتاوی ئەندامی حیزبی دێموکرات و خەڵکی ئاوایی "سنانسەر" سەر بەناوچەی ژاوەرۆی سنە لە تەمەنی ٧٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.
کاک "موزەفەر" کەسێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر بوو و ماڵەکەی شوێنی حەسانەوەی پێشمەرگە بوو.
ناوبراو لە بەهاری ساڵی ١٣٦٧دا بۆ ماوەی پێنج مانگ لەلایەن ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو و لەژێر شکەنجە و ئازار و ئەزیەتدا بووە.
ناوبراو هەتا دوایین ساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.
تەرمی کاک "موزەفەر" لە گوندی "سنانسەر" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و خزم و کەسی ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.