ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک "مەحموود ئەحمەدی پوور" کوڕی حاجی "محەممەدی بڵەسەن" و دایە "پیرۆز"، لە بانە بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک "مەحموود" ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لەدایک بووە.
کوڕێکی ناوبراو بە ناوی "سەنگەر ئەحمەدی پوور"، ساڵی ٩٦ی هەتاوی پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و ماوەی ٤ ساڵە لە ڕیزەکانی شۆڕش و لە مەتەرێزی خەبات بۆ گەل و نیشتمانەکەی، ئەرکە حیزبییەکانی خۆی بەڕێوە دەبات.
کاک "مەحموود" هەتا دواهەناسەی ژیانی بە ڕێگا و ڕێبازی کوڕەکەی سەربەرز بووە. تەرمی ناوبراو لە بانە بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "مەحموود ئەحمەدی پوور" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.