کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "نەزیر ڕۆحانی" پێشمەرگەی دێرینی حیزبی دێموکرات لە کامیاران کۆچی دوایی کرد

13:01 - 25 سەرماوەز 2720

ڕێکەوتی ٢٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی کاک "نەزیر ڕۆحانی" ناسراو بە "شێخ نەزیر"، خەڵکی گوندی "کاشتەر"ی کامیاران، لە تەمەنی ٧١ ساڵیدا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "نەزیر" کوڕی "شێخ جەمیل" ڕێکەوتی ٢٨ی خەرمانانی ١٣٢٨ی هەتاوی لەدایک بووە. لە ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی پەیوەست بووە بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و لە هێزی "بێستوون" سازمان دراوە.

ناوبراو هەتا کۆتاییەکانی ساڵی ١٣٦١ی هەتاوی و لە تەمەنی پێشمەرگایەتیدا، ئەرکە حیزبییەکانی بوێرانە بەڕێوە بردووە. تەرمی کاک "نەزیر" لە زێدی خۆی بە خاکی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.