کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "ڕەحمان مەردانی ئەفزەل" پێشمەرگەی دێرین لە پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:33 - 7 خەزەڵوەر 2721

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەر کاک "ڕەحمان مەردانی ئەفزەل" پێشمەرگەی دێرین، خەڵکی پیرانشار بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا، قارەمان و ڕووح سووک بووە و هەتا ساڵی ١٣٦٤ی هەتاوی لە ڕێزەکانی شۆڕش خەریکی چالاکی و تێکۆشان بووە.

کاک "ڕەحمان" هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان مایەوە.

تەرمی ناوبراو لە پیرانشار  بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.