ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەر کاک "ڕەسووڵ ئەمینی" پێشمەرگەی دێرین، کوڕی کاک "عەلی ئەمینی" و دایە "خەدیخە بەڕۆژی" خەڵکی گوندی "وەیساوا"ی بۆکان بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
کاک "ڕەسووڵ ئەمینی" لە سەرەتای ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی پەیوەست بووە بە ڕیزەکانی حیزبی دێموکرات و لە هێزی "١١٠"ی بەیان سازمان دراوە.
ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا، قارەمان و ڕووح سووک بووه و لە ساڵی ١٣٥٨هەتا ١٣٦٥ی هەتاوی لە زۆربەی شەڕەکاندا ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبووە.
لە سەرەتای ساڵی ١٣٦٥ی هەتاوی لەسەر ئیزنی حیزب گەڕایەوە نێوخۆ و هەتا دواساتەکانی ژیانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان و نیشتیمانەکەی مایەوە.
تەرمی کاک "ڕەسووڵ" لە گوندی "وەیساوا" بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.