کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "کەریم حوسێنی" تێکۆشەرێکی دێرینی حیزبی دێموکرات کۆچی دوایی کرد

18:06 - 28 خەزەڵوەر 2720

کاک "کەریم حوسێنی" تێکۆشەری دێرینی حیزبی دێموکرات و خەڵکی گوندی "سەفاخانە"ی ناوچەی هاوشار، بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "کەریم" هەتا ساڵی ١٣٧٥ی هەتاوی، لە ڕێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتدا تێکۆشانی کردووە و لە دوای ئەوەی بە ئیزنی حیزب گەڕاوەتە نێوخۆی وڵات کە دوای گەڕانەوەی لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو.

کاک "کەریم" چەندین جار لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعات و ناوەندە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو.

لە ماوەی دەسبەسەرکردنی؛ ناوبراو بەهۆی ئەشکەنجە و ئازاری بەرپرسانی ڕێژیمەوە تووشی نەخۆشی ڕۆحی و ڕەوانی ببوو کە هەتا دوا ساتەکانی ژیانی وەک کەسێکی ئاسایی نەبوو.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.