کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

کاک "یاقووب شامورادی" باوکی شەهید "هادی شامورادی" لە داشبڵاغ کۆچی دوایی کرد

12:26 - 14 رێبەندان 2720

ڕێکەوتی ٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک "یاقووب شامورادی" باوکی شەهید "هادی شامورادی"، خەڵکی گوندی "داشبڵاغ"، دوای تەمەنێک سەربەرزانە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "یاقووب"، کەسێکی نیشتمانپەروەر و حیزبدۆست بووە وهەردەم شانازیی دەکرد کە جگەرگۆشەیەکی گیانی خۆی پێشکەش بە بارەگای ئازادیی کوردستان کردووە.

شەهید 'هادی شامورادی"، ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە گوندی "قۆجە" لەدایک بووە.

دوای پەیوەستبوونی بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بۆ بەرگری لە خاک و نیشتمانەکەی، بەرگی پێرۆزی پێشمەرگایەتیی لەبەر کردووە و لە هێزی "شەهیدانی هەوشار" سازمان درا. ناوبراو لە پلەی تەشکیلاتی وەکوو "فەرماندە لک"، پێئەسپێردراوە حیزبییەکانی چالاکانە بەڕێوە بردووە.

دەرەنجام شەهید "هادی"، لە ڕێکەوتی ٢٩ی ڕێبەندانی ١٣٦١ی هەتاوی، لە شەڕ و دەرگیرییەکدا دژی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە "کووچەتەڵا"ی سەقز، تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتان بوو. گڵکۆی ناوبراو لە "ئایاخچیـ"ـە.

کاک "یاقووب" هەتا کۆتایی ژیانی بە ئاواتی وەدیهاتنی ئامانجی شەهیدانی کوردستان ژیانی بەسەر دەبرد. تەرمی ناوبراو لە زێدی خۆی بە خاکی پاکی نیشتمان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک "یاقووب" دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.